دیمه‌نێكی كاتى راوكردنى كه‌و. وێنه: لاپەڕەی دارا کەوا دهۆکێ.
شاره‌وانى گومانی هەیە راوچییه‌كان لە خەڵکی گوند بن
گوندێكی بنارى قه‌ندیل هەراسان بووە به‌ده‌ست راوچییه‌كانه‌وه
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
هاوڵاتیانى گوندی ئێندزەى بنارى قه‌ندیل ده‌ڵێن، ئه‌م ماوه‌یه راوچییه‌كان به فراوانى روویان له راوكردنى كه‌و كردوو، شاره‌وانیش ده‌ڵێت، له‌گه‌ڵ خه‌ڵكی گوند كۆبوونه‌ته‌وه، به‌ڵام گومان ده‌كرێت هه‌ر خۆیان راویان بكه‌ن.
خه‌ڵكی ئه‌م گوند له سۆشیاڵ میدیاكه‌یان بڵاویانكردووه‌ته‌وه، به‌شه‌و و رۆژ، به باران و به‌فر راوچییه‌كان ناوه‌ستن، ده‌شڵێن لە مەیدانی حاجیاوا کەوی گونده‌یان ده‌فرۆشرێت و هه‌ر به‌ناوى گوندى ئێندزێش كڕیاری بۆ په‌یدا ده‌كه‌ن.
دڵشێر ئیبراهیم، هاوسه‌رۆكى شاره‌وانى بنارى قه‌ندیل (ئه‌م شاره‌وانییه له په‌كه‌كه‌وه نزیكه) به 964ـى وت، به‌وه ئاگادارن له ته‌واوى سنوورى گونده‌كانى بنارى قه‌ندیل كه‌م تا زۆرێك راوكردن به‌شێوه‌ى نهێنی ده‌كرێت.
وتیشی “پێشتر خه‌ڵكی گوندى ئێندزێمان كۆكردووه‌ته‌وه و قسه‌مان له‌گه‌ڵ كردوون، به‌ڵام كه راوكردن له سنوورى ئه‌م گونده به‌رده‌وامى هه‌بێت، ئه‌وا گومان له‌وه ده‌كرێت خۆیان ئه‌م كاره بكه‌ن”.
داواشی كرد، خه‌ڵكه‌كه به‌ڵگه‌ى ته‌واو بده‌نه شاره‌وانى بۆ ئه‌وه‌ى لێپرسینه‌وه‌ى توند له‌گه‌ڵ راوچییه‌كان بكرێت.
ئاماژه‌ى به‌وه‌شكرد، هه‌ر كه‌سێك له سنووره‌كه‌یان راوى كه‌و بكات به گرتن و كوشتن، سزاى پێبژاردنى بۆ ده‌كرێت، ئه‌گه‌ر دووباره‌ى كردووه سزاكه‌ى دوو هێنده ده‌كرێت، ئه‌گه‌ریش هه‌ر به‌رده‌وام بوو ئه‌وا ده‌ستگیرى ده‌كه‌ن.
سه‌رۆكى شاره‌وانى ئه‌وه روونده‌كاته‌وه كه ئه‌م گونده نزیكه‌ى 20 ماڵێكی لێیه، خه‌ڵكه‌كه‌ى ده‌زانن كێیه راوى كه‌و له سنووره‌كه‌یان ده‌كات، به‌ڵام زانیارییه‌كان به شاره‌وانى ناڵێن، بۆیه ده‌ڵێت “گومان ده‌كرێت به‌شێك له خه‌ڵكی ئه‌م گونده خۆیان راوى كه‌و له سنووره‌كه‌یان بكه‌ن”.