دوانیان بە تەواوی داخران
لە دهۆک بەهۆی ڤەیپەوە شەش دوکان سزا دران
964+
زەید کۆچەر – دهۆک
دوای بڕیاری قەدەغەکردنی جگەرەی ئەلیکترۆنی و ڤەیپ لە دهۆک، ئەمڕۆ یەکشەممە لیژنەکانی قایمقامیەتی دهۆک لە شەش دوکاندا جگەرەی ئەلیکترۆنی و ڤەیپیان بینوە فرۆشراون و دوو دوکانیشیان داخراون و دەبێت ئیشەکەیان بگۆڕن.
قایمقامییەتی دهۆک لە 4.1.2024 بڕیاری قەدەغەکردنی ڤەیپ و جگەرەی ئەلیکترۆنی دەرکرد و ماوەی مانگێکی دا بەو دوکانانەی ئەو کارە دەکەن تا ئیشەکەیان بگۆڕن.
میللەت زکری، سەرۆکی لیژنەی چاودێریی بازاڕ لە قایمقامییەتی دهۆک بە 964ـی وت، “مۆڵەتی زۆرمان داوە بەو دوکاندارانە، بەڵام بەشێکیان هاوکار نەبوون و ئەمڕۆ دوو دوکان داخران چونکە دوکانەکەیان هی ڤەیپ بووە و لە ئێمەیان شاردەوە و دەبێت ئیشەکەیان بگۆڕن”.
وتیشی، “چوار دوکانی دیکەش جگەرەی ئەلیکترۆنییان فرۆشتووە و سزای مادی دراون کە لەنێوان 100 بۆ پێنج ملیۆن دیناردایە و ئەگەر بەردەوامیش بن دوکانەکانیان دادەخرێت”.
سەرۆکی لیژنەی چاودێریی بازاڕ لە قایمقامیەتی دهۆک لە رێگەی 964ـەوە دوپاتی کردەوە بەردەوام دەبن لە گەڕان و “تاکا دەکەم ئەوانیش دوکانەکانیان دابخەن”.
پێداچوونەوە: پێشەوا محەمەد