"وەزارەتی ناوخۆ داوای کردووە"

ماڵە زیانلێکەوتوەکانی کەلار لەڕێگەی موختاری گەڕەکەکان ناویان تۆمار دەکرێت

964+

میلاد جەلال – گەرمیان

دوای ئەو شەپۆلە باران بارینەی دوو رۆژی رابردوو، لەبەشێکی گەڕەکەکانی قەزای کەلار لافاو دروستبوو، چەند ماڵێک زیانیان بەرکەوت، بڕیارە لەڕێگەی موختاری گەڕەکەکان ئەو ماڵانە تۆمار بکرێن.

ھەردی سەرکەوت، وتەبێژی قایمقامیەتی کەلار بە 964ى وت، “موختاری گەڕەکەکانمان ئاگادارکردوەتەوە سەردانی ئەو ماڵانە بکەن کە بەھۆی لافاوەکەوە زیانیان بەرکەوتووە و ناویان بنوسن و بۆمان بنێرن، چونکە وەزارەتی ناوخۆ داوای لێکردووین و بۆیان بنێرین”.

تەنیا لەناو قەزای کەلار تائێستا 130 ماڵ تۆمار کراوە و ماڵی تریش ماوە تۆمار بکرێن، ئەمەش جگە لە ماڵەکانی ناحیەی رزگاری جارێ ناوەکانمان بەدەست نەگەیشتووە، ھەردی سەرکەوت وای وت.

بەھەمانشێوە، لە قەزای دەربەندیخانیش قایمقامیەتی قەزاکە ژمارە تەلەفۆنێکیان داناوە بۆ ئەو ماڵانەی زیانیان بەرکەوتووە پەیوەندی بکەن و خۆیان تۆمارکەن.

بەپێی زانیاریەکانی پەیامنێری 964، لە لیژنەکەی قایمقامیەتی قەزای دەربەندیخان دەستیکەوتووە، تەنیا پێنج ماڵ لە قەزاکە بەھۆی باران بارینەوە زیانیان بەرکەوتوە و تۆمار کراون.

چوار لە ماڵەکان لەناو قەزای دەربەندیخان لە گەڕەکی کانی سارد بووە، ئەویتریان لە گوندی بانیخێڵان بووە.

دوێنێ هەینی چۆمان ئەحمەد وتەبێژی ئیدارەی گەرمیان بۆ 964 ئاماری زیانەکانی گەرمیانی خستبووەڕوو، بەهۆی لافاو زیان بەر 200 ماڵ کەوتبوو لەگەڵ ئەوەدا پێنج ئاوبارەی رێگاوبان تێکچووە، لەگەڵ چوار محاویلە و 25 فیدەری کارەبا زیانیان بەرکەوتووە، 100 پەلەوەر و 42 سەر ئاژەڵ مردوون، کارگەیەکی بلۆک و سێ حەفارە زیانیان بەرکەوتووە.

لە کەلار بەهۆی لافاو 200 ماڵ زیانیان بەرکەوتووە

لە کەلار بەهۆی لافاو 200 ماڵ زیانیان بەرکەوتووە

"لافاو زیانى 700 ملیۆن دینارى لە رێگاوبانەکانى گەرمیان داوە"