حاسڵاتی رووداوەکانی رۆژ

ئیسرائیل هێرشی کردە سەر ئێران و سوریا

964+

ژووری هەواڵ

بەپێی ماڵپەڕی نیویۆرک تایمز، ئیسرائیل لە هەفتەی رابردوودا هێرشی نهێنی کردووەتە سەر دوو هێڵی گەورەی گازی سروشتی لە ئێران، لە ئەنجامی هێرشەکەدا چەندین ماڵ بێ گازی چێشتلێنان و گەرمکەرەوە مانەوە.

رۆژنامەی وڵ ستریت جۆرناڵ لە زاری چەند بەرپرسێکی ئەمریکی دەڵێت، ئیدارەی جۆ بایدن ئامادەکاری ناردنی چەک دەکات بۆ ئیسرائیل، ئەمە لە کاتێکدایە کە هەوڵی بەستنی ئاگربەست لە غەزە دەدات.

وتەبێژی سەربازی ئەنساروڵا دەڵێت، درێغی ناکەین لە فراوانکردنی ئۆپەراسیۆنەکانمان بۆ بەرگریکردن لە یەمەن، هاوکات هاوسۆزیمان بۆ خەڵکی فەڵەستین دووپات دەکەینەوە.

ئەلێکساندەر سێرسکی فەرماندەی باڵای نوێی هێزە چەکدارەکانی ئۆکرانیا کشانەوەیان لە شاری ئاڤدیڤکا راگەیاند، وەزارەتی بەرگری رووسیاش دەڵێت تەنها شەوی رابردوو 33 درۆنی ئۆکرانیایان تێکشکاندووە.

سوپای ئیسرائیل رایگەیاند، هێرشیان کردە سەر کۆگایەکی چەک و تەقەمەنی سوپای سوریا لە دەرعا، وەک وەڵامێک بۆ هێرشەکانیان بۆ باشووری جولان.

گرووپی حوسییەکان دەڵێن، بەرەبەیانی ئەمڕۆ هێرشێکی ئاسمانییان کردووەتە سەر کەشتیەکی نەوت هەڵگری بەریتانی لە دەریای سوور، ئامانجەکەشیان پێکاوە.