بەهۆی بارانە بەخوڕەکەی دوو رۆژی رابردوو

تیمێکی شارەوانی لە بەحرکە 24 کاتژمێر لە شەقام بوون

964+

شۆڕش عەبدوڵا – هەولێر

تیمێکی شارەوانی بەحرکە لەماوەی 24 کاتژمێری رابردوودا لەگەڕەکەکانی بەحرکە گەڕاون و ئەو شوێنانەی مەترسی دروستبوونی لافاویان هەبووە کاریان کردووە.

ئەندازیار ئیسماعیل کەمال سەرپەرشتیاری ئەو تیمەی لە بەحرکە کاری گەڕانیان لە گەڕەکەکان کردووە بۆ 964 قسەیکردووە دەڵێت، ئەمساڵ بەشێوەیەکی کاتی ئەو شوێنانەی مەترسی دروستبوونی لافاویان هەبووە چارەسەر کراون بۆیە ئەمساڵ ئاو نەچووەتە هیچ ماڵێک.

بەحرکە.. بەهۆی کێشەی کەم ئاوی هاوڵاتیان رێگەیان داخست

بەحرکە.. بەهۆی کێشەی کەم ئاوی هاوڵاتیان رێگەیان داخست