دزی لە دراوسێكەی کرد و دەستگیر کرا
+964
میلاد جەلال-كەلار
پۆلیسی كەلار كەسێكی دەستگیر كرد 18ملیۆن دیناری دراوسێكەی دزیوە.
مقەدەمی مافپەروەر عەلی جەمال قەدوری، وتەبێژی پۆلیسی گەرمیان بە+964ی وت”لە گەڕەکی کەلاری کۆنی قەزای کەلار، کەسێک سکاڵا تۆمار کردووە، کە بڕی 12 ملیۆن دیناری عێراقی و 4200 دۆلاری ئەمەریکی لە ماڵەکەیان دزراوە”
قەدوری وتیشی”دوای لێکۆڵینەوەکان توانرا ئەمڕۆ کەسی تۆمەتبار دەستگیر بکەن، كە دراوسێی خۆیانە، پارەكەشیان رادەستی خاوەنەكەی كردوەتەوە و تۆمەتبارەكەش بە مادەی 446 بەندكراوە