بەرزبووەتەوە
نرخی نەوت نزیک بووەتەوە لە 83 دۆلار
964+
توانا نەقی
بۆ ئەمڕۆ هەینی، نرخى نەوت کەمێک بەرزبووە، نزیک بووەتەوە لە 83 دۆلار، بە گشتى چەند رۆژێکە لە ئاستێکى بەرزتر بەراورد بە مانگى رابردوو و پێشتر، نەوت نرخی خۆی نمایش دەکات.
بەپێى داتاکانى بازاڕى جیهانى، نرخی هەر بەرمیلێک نەوتی برێنت 82 دۆلار 77 سەنتە، بە رێژەى 0.09% لە چاو دوێنێ کاتی داخستنی بازاڕەکان دابەزیوە.
هەرچی نەوتی خاوی تەکساسیشە بەرمیلی بە 78 دۆلار و 8 سەنت مامەڵەی پێوە دەکرێت و بەڕێژەى 0.3% بەرزبووەتەوە.
ئاڵۆزییەکانى دەریاى سوور و هێرشى حوسییەکان بۆسەر کەشتییە نەوتهەڵگرەکان، واى کردووى بیر لە رێڕەوێکى جێگیرەوە بکرێت، بۆیە رۆژى شەممەی رابردوو، میسر دەستپێکردنی قۆناخی یەکەمی رێڕەوی بازرگانیی عەرەبی لە نێوان عێراق، میسر و ئوردن راگەیاند.
بەپێى پڕۆژە نوێیەکە، لە قۆناخی یەکەمدا رێڕەوەکە بەندەرەکانی عەقەبە لە ئوردن و نوەیبەع لە میسر لەسەر کەنداوی عەقەبە بەیەکەوە گرێدەدات، دواتر دەبێتە رێگەی وشکانی.
هاوکات ناوەناوە، هێرشى حوسییەکان بۆ سەر کەشتییە نەوتهەڵگرەکانى دەریاى سوور دەبینرێت.
بەرزترین نرخی نەوتی برێنت لە ساڵی 2024 رۆژی 26.1.2024 بوو، هەر بەرمیلێکی نەوتی خاو گەیشتە 83 دۆلار و 76 سەنت.