خاوەنی دوو لەو ئۆتۆمبێلانە بۆ 964 قسە دەکەن

تا گەڕاونەتەوە ئۆتۆمبێلەکەیان لەژێر پردی سەیداوە کەوتووەتە ژێر ئاو

964+

شیراز عەبدوڵا – هەولێر

دوای ئەوەی ئاستی ئاو لەژێر پردی سەیداوە بەڕێژەیەکی بەرچاو بەرزبویەوە، زیاتر لە 10 ئۆتۆمبێل ژێر ئاو کەوتن، خاوەنی دوو لەو ئۆتۆمبێلانە کە زیانیان بەرکەوتووە بۆ 964 قسە دەکەن.

یەکێک لەخاوەنی ئەو ئۆتۆمبێلانە دەڵێت، “دوکانم لە شێخەڵایە تا گەڕامەوە، بینیم ئۆتۆمبێلەکەم بەتەواوی کەوتووەتە ژێر ئاو، نزیکەی سێ سەعات لەژێر ئاو مایەوە”.

بەهۆی ئەو شەپۆلە بەخوڕەی ئەمڕۆ شاری هەولێری گرتووەتەوە، بەرگری شارستانی هەولێر دەڵێت، 11 گەڕەکی هەولێر پێویستیان بە هاوکاری بووە بەهۆی بەرزبوونەوەی ئاستی ئاو.

له‌ هه‌ولێر لافاو له‌ پردی سه‌یداوه‌ روویداوه‌ و چه...

له‌ هه‌ولێر لافاو له‌ پردی سه‌یداوه‌ روویداوه‌ و چه‌ند ئۆتۆمبێلێك ژێرئاو كه‌وتن