پلەکانی گەرما نزم دەبنەوە
باران دەبارێت و لافاو دروست دەبێت
964+
توانا نەقی
کەشناسی پێشبینی دەکات ئەمڕۆ لە زۆربەی ناوچەکانی هەرێم باران ببارێت و لە بەشێک لە ناوچەکانیش ئاو کۆدەبێتەوە و لە پارێزگای سلێمانی و هەولێریش ئامادەکاری کراوە بۆ رێگریکردن لە لافاو.
ئەمڕۆ چوارشەممە، بەشی پێشبینی کەش و هەوای وەزارەتی گواستنەوە بڵاویکردەوە، ئاسمان هەورى باراناوى دەبێت لە زۆربەى کاتەکاندا، رێژەى دابارین لە هەندێک کاتدا زیاد دەبێت و لە هەندێک شوێن بۆ بارانی بە لێزمە و هەورە تریشقەشی لەگەڵ دا دەبێت.
دەشڵێت، سەرەتا لە سنووری پارێزگای دهۆک دەست پێدەکات پاشان تەواوى ناوچەکانى هەرێمى کوردستان دەگرێتەوە، لە کاتەکانى ئێوارەدا رێژەی دابارینەکە کەمێک زیاتر دەبێت بۆ بارانى مام ناوەند و لە درەنگانى شەودا رێژەى دابارینەکە زیاتر دەبێت و بارانی بە خوڕ دەبێت.
ئەمڕۆ چوارشەممە 14.2.2024
خێراى با / لەسەرخۆ – مام ناوەند (10 – 20)کم/س دەبێت.
ئاراستەی با /باکووری خۆرئاوا دەبێت.
پلەکانی گەرما / نزم دەبێتەوە بە (2 – 4) پلە بەراوورد بە پلەکانى دوێنێ.
مەوداى بینین / 8 – 10 کم دەبێت ، لە کاتی باران بارین 6 – 8 کم دەبێت.بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی:
هەولێر : 14
سلێمانی : 13
دهۆک : 13
کەرکوک : 16
هەڵەبجە : 12
زاخۆ :13
سۆران : 10
حاجی ئۆمەران : 5
گەرمیان : 16