ساتی فڕێدانی دار و زبڵەکان. فۆتۆ: شارەوانی هەولێر
12 گەڵابە ئیشیانکردووە
پارکی سامی عەبدولرەحمان لە 560 تۆن دار و زبڵ پاککرایەوە
964+
ژووری هەواڵ
شارەوانی هەولێر لە پارکی سامی عەبدولرەحمان 560 تۆن لقو پۆپ و داری بڕاوەی کۆکردەوە و لەگەڵ زبڵ و خاشاکی پارکەکە بە گەڵابە و شۆفڵ گواسترانەوە و فڕێدران.
ئەمڕۆ سێشەممە 13.2.2024، شارەوانی هەولێر رایگەیاند، لە رێگەی سێ شۆفڵ و 12 گەڵابە، لە هەردوو بەشی باخچەو دارستان لە پارکی سامی عەبدولرەحمان، 560 تۆن دار و زبڵ و خاشاکیان کۆکردووەتەوە و هەڵمەتەکە بەردەوام دەبێت.
پارکی سامی عهبدولڕهحمان سهربازگهیهكى رژێمی پێشووى بهعس بوو، ساڵى 2000، دەستکرا بە ناشتنی 182 ههزار دار تیایدا، وهك یادکردنەوەیەک بۆ ئەو کەسانەی ئەنفالکران لەسەر دەستی ئەو رژێمە. ئەو پارکە دواتر و لە نەورۆزی 2003 بە رووی هاوڵاتیان کرایەوە.
بەپێی ئاماری بەڕێوەبەرایەتی ئەندازەی پارکەکان، لە شاری هەولێر 450 پارکی گەورە، باخچە و دارستان هەیە، لەو ژمارەیە 20 پارکی گەورە هەن.