دیمەنێک لە یارییەکە. فۆتۆ: خولی عێراق
خولی ئەستێرەکانی عێراق
هه‌ولێر و نه‌ورۆز یه‌كسان بوون
964+
شیراز عەبدوڵا
یاریی نێوان هه‌ردوو یانه‌ی هه‌ولێر و نه‌ورۆز له خولی ئه‌ستێره‌كانی عێراق له تۆپی پێ به گۆڵێك بۆ هه‌ر لایه‌ك كۆتایی هات، كه ئه‌مڕۆ ئێواره له یاریگه‌ی فرانسۆ هه‌ریری به‌ڕێوه‌چوو.
یارییه‌كه له گه‌ڕی 13ی خوله‌كه بوو، یانه‌ی هه‌ولێر له گێمی یه‌كه‌م به گۆڵی ئه‌حمه‌د حه‌سه‌ن مه‌كنزی پێشكه‌وت، به‌ڵام له گێمی دووه‌مدا مارادۆنا گۆڵی به‌رامبه‌ری بۆ نه‌ورۆز تۆمار كرد.
دواتر مارادۆنای به‌ڕازیلی به كارتی سوور ده‌ركرا و یارییه‌كه‌ش به یه‌كسانی ته‌واو بوو.
به‌م ئه‌نجامه نه‌ورۆز بووه 20 خاڵ و یانه‌ی هه‌ولێریش بووه 13 خاڵ.
پێداچوونەوە: ئەرسەلان عەبدوڵا