سەرۆکی یانەکە بڕیاریداوە
ئایا راهێنەری یانەی ئاکرێ دەستی لەکارکێشاوەتەوە؟
964+
زەید کۆچەر – دهۆک
ئەمساڵ یانەی ئاکرێ بە ئاستێکی باش خولی پلە نایابی کوردستانی دەستپێکرد، بەڵام دوای دۆڕانی چەند یاریەک هەژار سابیری راهێنەری یانەکە بڕیاریدا دەست لەکاربکێشێتەوە، بەڵام سەرۆکی یانەکە رەتیدەکاتەوە.
ئەمڕۆ شەممە یانەی ئاکرێ لەگەڵ یانەی هەولێر بە ئەنجامی 1 – 0 دۆڕا، دوای یاریەکە راهێنەری یانەی ئاکرێ بڕیاریدا دەستلەکاربکێشتەوە.
سەڵاح ئیبراهیم سەرۆکی یانەی ئاکرێ بە 964ی وت، “راهێنەری یانەکەمان دوای یاریەکە وتویەتی واز لە راهێنەرایەتی یانەی ئاکرێ دەهێنم، بەڵام تا ئێستا ئەو داوایەی پێشکەشی سەرۆکایەتی یانەکە نەکردووە، لێرەوە رایدەگەیەنین رازی نین بە بڕیارەکەی”.
بەوتەی سەرۆکی یانەی ئاکرێ ئەوان بەهەموو شێوەیەک ئەو بڕیارە رەتدەکەنەوە.
964 زۆر هەوڵیدا لەگەڵ راهێنەری یانەی ئاکرێ قسەبکات، بەڵام پەیوەندیەکان بەردەست نەبووە و سەرجەم ژمارەکانی داخرابوون.
پێداچوونەوە: فەهمی نەبی