ساتى ئاهەنگگێرانى ئەیمەن حوسێن دواى تۆمارکردنى گۆڵ لە ژاپۆن لە یاریی رابردوو وێنە: پەڕەى فەرمى هەڵبژاردەى عێراق
نازناوی گۆڵکار بۆ کێیە؟
ئه‌یمه‌ن نزا ده‌كات ئه‌مڕۆ ئه‌كره‌م عه‌فیف گۆڵ نه‌كات
964+
ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا
پێش به‌ڕێوه‌چوونی یاریی كۆتایی جامی ئاسیای 2023، تا ئێستا ئه‌یمه‌ن حوسێن هێرشبه‌ری هه‌ڵبژارده‌ی عێراق به تۆماركردنی شه‌ش گۆڵ، گۆڵكاری خوله‌كه‌یه.
ئه‌مڕۆ یاریی كۆتایی جامی ئاسیای 2023 له نێوان قه‌ته‌ڕ و ئوردن به‌ڕێوه‌ده‌چێت.
ئه‌مڕۆ هه‌ڕه‌شه له‌سه‌ر ده‌ستكه‌وته‌كه‌ی ئه‌یمه‌ن حوسێن هه‌یه، كه یاریزانی قه‌ته‌ڕی ئه‌كره‌م عه‌فیف خاوه‌نی 5 گۆڵه و ئه‌مڕۆش یاریی هه‌یه.
ئه‌كره‌م عه‌فیف تا ئێستا یه‌كێكه له باشترین یاریزانانی پاڵه‌وانیه‌تییه‌كه و له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی یاریزانی ناوه‌ڕاسته، به‌ڵام توانیویه‌تی 5 گۆڵ تۆمار بكات.
ئه‌یمه‌ن حوسێن هێرشبه‌ری عێراق ئه‌مڕۆ چاوه‌ڕێ ده‌كات عه‌فیف گۆڵ تۆمار نه‌كات و نزا بۆ ئه‌مه ده‌كات، بۆ ئه‌وه‌ی هه‌ر خۆی ببێته گۆڵكاری خوله‌كه و ده‌ستكه‌وتێك بۆ خۆی بۆ هه‌ڵبژارده‌كه‌ی به‌ده‌ست بهێنێت.