رێگای سەرەکییە
یانزە ساڵە دوو سایدکردنی رێگای نێوان خانەقین و کەلار تەواو نەکراوە
964+
راژان باجەڵان – خانەقین
ماوەی 11 ساڵە پڕۆژەی دوو سایدکردنی رێگای نێوان کەلار و خانەقین تەواو نەکراوە، لەکاتێکدا رێگای سەرەکی جوڵەی بازرگانی نێوان هەرێمی کوردستان و شارەکانی دیکەی عێراقە.
ئاری ئەحمەد شۆفێری تاکسیە بۆ 964 قسەیکردووە دەڵێت، “رێگاکە زۆر مەترسیدارە، لەبەرئەوەی بەردەوام بارهەڵگر بەو رێگایە هاتوچۆ دەکات و قەرەباڵغیەکی زۆر دروست دەبێت، لەگەڵ ئەوەدا رووداوی هاتوچۆی زۆرە، بەڵام هەردوو حکومەتی هەرێم و عێراق خۆیان لێی بێدەنگ کردووە”.
سۆران حەسەن سەرۆکی شارەوانی خانەقین بە 964ی وت، لە ساڵی 2013-ەوە پڕۆژەی دوو سایدکردنی ئەم رێگایە دەستیپێکردووە، تەنیا 30%ی پڕۆژەکە کاری لێکراوە، بەڵام بەهۆی قەیرانی دارایی کارکردن تیایدا وەستاوە.