لۆگۆی وەزارەتی خوێندنی باڵا - گرافیک: 964
بۆ ئەمساڵ کارایە
خوێندنی باڵا بە مەرج رێگەدەدات خولی دووەم نمرە بەرز بکەیتەوە
964+
ئەحمەد مستەفا
وتەبێژی وەزارەتی خوێندنی باڵا دەڵێت، بریارێکیان بۆ وەرگیراوانی دبلۆمی باڵا، ماستەر و دکتۆرا لە ناوخۆی ھەرێمی کوردستان دەرکردووە، کە دەتوانن بە مەرج تێکرای کۆنمرەیان بەرزبکەنەوە و بۆ ئەمساڵ کارا دەبێت.
وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی، بەگشتاندنی ژمارە 2686، کە لەبەرواری 8.2.2024 دەرچووە دەرفەتێک دەداتە وەرگیراوانی دبلۆمی باڵا و ماستەر و دکتۆرا لە ناوخۆی ھەرێمی کوردستان، کە لەخولی دووەم تێکرای کۆنمرەیان بەرزبکەنەوە.
نەختینەی کاش بۆ زانکۆ حکومی و دامەرزاوەکانی خوێندنی باڵا دابیندەکرێت
عەباس ئەکرەم، وتەبێژی وەزارەتی خوێندنی باڵای هەرێمی کوردستان بە 964ی وت، خوێندکارانی دبلۆمی باڵای یەک ساڵی و دوو ساڵی و ماستەر و دکتۆرا بۆ ساڵی خوێندنی 2023-2024 ئەگەر ھاتوو لەگشت بابەتەکانی سمستەری یەکەم خولی یەکەم دەرچووو و نمرەی 60 و بەرەو سەری بەدەستھێنا، بەڵام تێکرای کۆنمرەی سمستەری یەکەمی نەگەیشتە 70، ئەوا رێگای پێدەدرێت بەشداری لە خولی دووەم بکاتەوە بەمەبەستی بەرزکرنەوە کۆنمرەکەی.
بە قسەی وتەبێژەکەی خوێندنی باڵا بێت، خوێندکار دەتوانێت لە یەک بابەت، تاوەکو گشت بابەتەکانی لە خولی دووەم ئەنجام بداتەوە، بەو مەرجەی تێکرای نمرەی لە 70 کەمتر بێت، و بۆ ھەر بابەتێک کام نمرە بەرزتر بوو، لە نێوان خولی یەکەم و خولی دووەم، ئەوا نمرە بەرزەکەی بۆ ھەژمار دەکرێت.