سه‌ردانى لیژنه‌ى به‌ڕێوه‌برایه‌تى پسووله‌ى خۆراكى هه‌ولێر بۆ گه‌ڕه‌كێك .. وێنه: راگه‌یاندنى پسوله‌ى خۆراك
ژماره‌ى دانیشتووانیان زۆره
چه‌ند گه‌ڕه‌ك و گوندێكی سنوورى هه‌ولێر بریكارى خۆراكیان نییه
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
پسوولەی خۆراكی هەولێر ده‌ڵێت، له سنوورى پارێزگاكه‌یان چه‌ند گه‌ڕه‌كێك له ناو سه‌نته‌ر و چه‌ند گوندێكیش له سنوورى پارێزگا، بریكارى خۆراك و ئاردیان نییه و ئه‌وانیش به‌دواداچوونى زیاتر ده‌كه‌ن، بۆ ئه‌وه‌ى كارئاسانیان بۆ بكه‌ن.
كارئاسنییه‌كه‌ى ئه‌م به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه له قۆناغى یه‌كه‌مدا نزیكترین بریكاریان بۆ دیاریی ده‌كه‌ن، بۆ ئه‌وه‌ى مانگانه به‌شه‌خۆراكى خۆیان وه‌ربگرن، له قۆناغى دووه‌میشدا بریكاره‌كانیان بۆ داده‌نێن.
فاتیح عه‌بدولڕه‌حمان محه‌مه‌د، له به‌شی ژمێریارى بەڕێوەبەرایەتیی رێکخستنی پسوولەی خۆراكی هەولێر به 964ـى وت، دانانى بریكار بۆ ئه‌و گه‌ڕه‌ك و گوندانه‌ى كه نیانه، بڕیارێكی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی گشتیى بازرگانییه و ماوه‌یه‌كه كاری له‌سه‌ر ده‌كه‌ن.
وتیشی “له‌ناو هه‌ولێر گه‌ڕه‌كه‌كانى نازماوا، سەروەران، زەیتون و هه‌شتى حه‌سارۆك، له‌گه‌ڵ چه‌ند گوندێكی سنووره‌كه بریكاریان نییه و ژماره‌ى دانیشتوانیشیان زۆره”
ئاماژه‌ى به‌وه‌ش كرد، ماوه‌یه‌كه كارئاسانى بۆ ئه‌و شوێنانه ده‌كرێت، كه نزیكترین بنكه‌یان بۆ دیاریكراوه، بۆ ئه‌وه‌ى مانگانه به‌شه‌خۆراك و ئارده‌كانیان وه‌ربگرن، دواتریش بریكارى تایبه‌ت به خۆیان بۆ داده‌ندرێت.
روونیكرده‌وه، ئه‌وان چاوه‌ڕێی داواكاریى هاوڵاتیان ده‌كه‌ن، كه پێویستیان به بریكار بێت بۆ ئه‌وه‌ى بتوانن له رێگه‌ى لیژنه‌كانیانه‌وه، كار له‌سه‌ر كردنه‌وه‌ى بریكارى نوێ بكه‌ن.
ژماره‌ى ئه‌م گوندانه‌ى كه له سنوورى پارێزگاى هه‌ولێر بریكارى خۆراك و ئاردیان نییه، نادیاره، به‌ڵام فاتیح ده‌ڵێت، له ماوه‌ى دوو هه‌فته‌ى رابردوودا له چه‌ند گوندێكه‌وه خه‌ڵك داواى دانانى بریكاریان كردووه.