لەگەڵیدا 10 هەزار دیناری پارچە پارچە بووە

پاشماوەی ئەو موشەکەی ئۆتۆمبێلەکەی بەغدای کردە ئامانج بڵاوکرایەوە

964+

فەهمی نەبی

لەو وێنانەی دەست 964 کەوتووە، پاشماوەی موشەک دەردەوکەوێت لەگەڵیدا پارەی 10 هەزار دیناری عێراقی بە دڕاوی دەردەکەوێت.

کەمێک لەمەوبەر ئۆتۆمبێلێک لەناوچەی مەشتەلی بەغدا کرایە ئامانج و تیمەکانی بەرگری شارستانی ئاگرەکەیان کۆنتڕۆڵ کردووە، دەوترێت ئۆتۆمبێلەکە سەر بە حەشدی شەعبی بووە بەڵام هێشتا پشتڕاست نەکراوەتەوە.

تا ئامادەکردنی ئەم هەواڵە هیچ لایەنێکی فەرمی زانیاریان لەسەر سەرنشینانی ئۆتۆمبێلەکە بڵاونەکردوەتەوە.

وەک دەردەکەوێت، ئۆتۆمبێلێکی جۆری Jeep کراوەتە ئامانج.