13 رۆژ بەردەوام دەبێت

تۆماری بایۆمەتری لەدایکبووانی 2006 بۆ هەڵبژاردنی هەرێم دەستیپێکرد

964+

ژووری هەواڵ

کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق ئاگادارییەکی بۆ ئەو کەسانە بڵاوکردووەتەوە کە لەدایکبووی ساڵی 2006ی شارەکانی هەولێر و سلێمانی و دهۆکن، داوایانلێدەکات سەردانی نزیکترین بنکەی کۆمسیۆن بکەن بە مەبەستی خۆتۆمارکردن لە سیستمی تۆماری بایۆمەتری.

ئەمڕۆ چوارشەممە 7.2.2024، ئامانج عەزیز، بەرپرسی ئۆفیسی سلێمانی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق بە 964ی وت، خۆتۆمارکردنەکە وەک ئامادەکارییەکە بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردنەکانی هەرێمی کوردستان و بۆ ماوەی 13 رۆژ بەردەوامدەبێت.

کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەشکردووە، رۆژانە لە کاتژمێر 8:00ی بەیانی بۆ 3:00ی دوانیوەڕۆ بنکەکان کراوەن و هاوڵاتیان دەتوانن سەردانیان بکەن.

باسی لەوەشکردووە، رۆژی 20.2.2024 کۆتا رۆژە بۆ خۆتۆمارکردن بۆ بەشداریکردن لە هەڵبژاردنی پەرلەمانی هەرێمی کوردستان.

کۆمسیۆن لە سلێمانی بنکەکانی بۆ تۆماری بایۆمەتری دەکات...

کۆمسیۆن لە سلێمانی بنکەکانی بۆ تۆماری بایۆمەتری دەکاتەوە