ئۆتۆمبێلەکە گڕی گرت

خوێندکارێکی زانکۆ گیانی لەدەست دا و سێ دیکەش بریندار بوون

964+
کاروان ساڵحی – کەرکوک

له‌ كه‌ركوك ئۆتۆمبێلێک خۆی كێشا به‌ تابلۆی بەنزینخانەیەک و وه‌رگه‌ڕا و گڕیشی گرت، له‌ ئه‌نجامیشدا خوێندکارێک گیانی لە دەست دا و سێ دیكه‌ش بریندار بوون.

نیوەڕۆی ئەمڕۆ چوارشەممە بەهۆی رووداوێکی هاتوچۆ لە نێوان چیمەن و کەرکوک، کەسێک گیانی لە دەست دا و سێ کەسی دیکەش بریندار بوو، سەرجەمیان خوێندکاری زانکۆی قەڵەمی ئەهلین.

مفەوه‌ز عەلی محه‌مەد، له‌ پۆلیسی هاتوچۆی کەرکوک بە 964ـی وت، ئۆتۆمبێلێک لە جۆری توێتا بیکاشۆ بە هۆی تیژرٍۆییه‌وه‌ لە دەستی وەری گرتووه‌ و خۆی كێشا بە تابلۆی بەنزینخانەیەک و وه‌رگه‌ڕا، دواتر گڕی گرت، له‌ ئه‌نجامدا خوێندكارێك گیانی له‌ ده‌ست دا و سێ دیكه‌یش بریندار بوون.

سەرچاوەیەکی پزیشکیی تایبەت لە نەخۆشخانەی ئازادیی كه‌ركوك، بە 964ـی وت، جگه‌ له‌و كه‌سه‌ی گیانی له‌ ده‌ست داوه‌، سێ كه‌سه‌ی دیكه‌ش بە سەختی برینداربوون، كه‌ سەرجەمیان خوێندکاری زانکۆی قەڵەمن و لە رێگای ئەمبۆڵانسەوە گواستراونه‌ته‌وه‌ نەخۆشخانەی ئازادی.

پێداچوونەوە: ئەرسەلان عەبدوڵا

پزیشکێکی بەناوبانگی دڵ لە کەرکوک تووشی رووداوی هاتوچۆ ...

پزیشکێکی بەناوبانگی دڵ لە کەرکوک تووشی رووداوی هاتوچۆ بوو