زیانەکان چى بوون؟
ساڵێک بەسەر بومەلەرزەکەى باکورى کوردستان تورکیادا تێپەڕى
964+
وریا فەتاح
کاتژمێر 4:17 خولەکى سەر لەبەیانى رۆژى 6ى شوباتى 2023، بومەلەرزەیەکى بەهێزى باکورى کوردستان و بەشێکى باکورى رۆژهەڵاتى سوریاى گرتەوە و بەهۆى بەهێزییەکەیشییەوە لە باشورى کوردستانیش هەستى پێکرا.
رووداوەکە بوو بە یەکێک لە قورسترین و کاریگەرترین رووداوى بومەلەرزە لە مێژووى تورکیادا.
چەقى بوومەلەرزەکە، پارێزگاى مەڕەشى باکورى کوردستان بوو کە گوڕەکەى 7.7 پلەى رێختەر بوو، لە دواى ئەویشەوە هەر لەو شەوەدا 66 پاشلەرزە رویدا.
بومەلەرزەکان 11 پارێزگاى باکورى کوردستان و تورکیاى گرتەوە، بەپێی دواین داتا فەرمییەکان 53 هەزار و 537 کەس گیانیان لەدەستدا و 107 هەزار و 213 هاووڵاتی بریندار بوون.
جگە لە زیانە گیانییەکان، بوومەلەرزەکان بوونە هۆی داڕمانی 38 هەزار و 901 باڵەخانە.
هەر بەهۆى بومەلەرزەکانەوە، نزیکەی دوو ملیۆن و 500 هەزار کەس ماڵەکانیان جێهێشتوو لە چادرگە پەناگەى کاتى دەستیان بە ژیان کرد.
بومەلەرزە لە تورکیا و سوریا سەرو 100 کەسی کوشت