شۆفێران ئاگاداربن

کامێراى خاڵ بۆ خاڵ لە نێوان هەولێر و خەبات کەوتەکار

964+

وریا فەتاح

لەمڕۆوە و بە شێوەى ئەزموونى، کامێراکانى تۆمارکردنى سەرپێچى خاڵ بۆ خاڵ، لە رێگاى هەولێر بۆ قەزاى خەبات کەوتنەکار.

بەپێى ئاگادارییەکى بەڕێوەبەرایەتى هاتووچۆى هەولێر کە ئاراستەى شۆفێران کراوە، تێیدا هاتووە، لە بەرەبەیانى ئەمڕۆوە، لە رێگاى هەولێر بۆ قەزاى خەبات بەرامبەر شارى سیپا ستى تا مەفرەقى کەورگۆسک، کامێراکانى تۆمارکردنى سەرپێچى خێرایى خاڵ بۆ خاڵ، بەشێوەى تێست کەوتوونەتەکار.

کاتژمێر 12:00ى نیوەشەوى، 12.2.2024، کۆتایى بە تێستى کامێراکان دێت و لەوکاتە بەدواوە سەرپێچیەکانی تیژڕۆیی لە سیستمی سزادانی هاتووچۆدا تۆمار دەکرێن.

وەک ئەوەى هاتووچۆى هەولێر دیاریکردووە، بەرزترین خێرایی رێگاپێدراو بۆ ئۆتۆمبێلە بچوکەکان 100 کیلۆمەترە لە کاتژمێرێکدا، بۆ ئۆتۆمبێلی بارهەڵگری گەورەش 80 کیلۆمەتر لە کاتژمێرێک دیاری کراوە.

کامێراکانى چاودێرى تیژڕۆیى کەوتنەکار

کامێراکانى چاودێرى تیژڕۆیى کەوتنەکار