لێکدانەوەی جیاوازی بۆ کرا

لە بەغدا کافتریایەک به‌هۆی ئاهەنگی شەوانە داخرا

964+

ژووری هەواڵ

خەڵکی ناوچەی عامریەی رۆژئاوای شاری بەغدا سکاڵایان لە کافتریایەک کردووە و وتویانە، بەهۆی ئەوەی کارمەندی کچ لەو کافتریایە کاریان کردووە و سەرنجی گەنجانی ناوچەکەیان راکێشاوە و پارەی زیادەیان لە گەنجان وەرگرتوو، بۆیە داوای داخستنیان کردووە.

کافتریاکە کەوتووەتە شەقامی عەمەل شەعبی لە رۆژئاوای شاری بە‌غدا.

بە گوێرەی وتەی ئەوانەی قسەیان بۆ 964 کردووە، دەڵێن کافتریاکە ئاهەنگی شەوانەی رێکخستووە و سەرنجی گەنجانی بۆ خۆی راکێشاوە، بەو هۆیەوە چەند جارێکی دیکە داخراوە.

لەلایەکی دیکەوە داخستنی کافتریاکە رووبەڕووی رەخنە بووەتەوە، چونکە کافتریاکانی هاوشێوەی ئەو شەقامە هێشتا کراوەن.

محەمەد عەتییە، دانیشتووی عامریەیە و بۆ 964 وتی، “ئەمە هەنگاوێکی زۆرباشە، خودا بەرەکەت بدات بەو کەسەی ئەو شوێنانە دادەخات، چونکە شوێنی فەسادن”.

ئەبوعەلی دانیشتوویەکی دیکەی عامریەیە، بۆ 964 دەڵێت، هەر کەسێک هەوڵیداوە بۆ ئەنجامدانی کاری باش، دەستی خۆش بێت، چونکە هەر کەسێک لە ئێوە مونکەرێک ببینێت، دەبێت بەدەستی بیگۆڕێت، ئەگەر نەیتوانی ئیتر بە زمانی، ئەگەر نەیتوانی بە دڵی.

عەلی موسەوی قسەیەکی جیاوازی بۆ 964 کرد و  دەڵێت، چونکە ئەوان هەژارن و واستەیان نییە، بۆیە کافتریاکەیان داخست، بۆچی کافتریاکانی دیکە لەو شەقامەن و هیچیان دانەخراون، ئەوانیش ئاهەنگ ئەنجام دەدەن و کچ تێیدا کار دەکەن و هەموو شتێکیان تێدایە.

فڕۆکەخانەی بەغدا بەهۆی کێشەیەکەوە گەشتەکانی راگرت

فڕۆکەخانەی بەغدا بەهۆی کێشەیەکەوە گەشتەکانی راگرت