حەوت وڵاتن

قەبارەی وەبەرهێنانی بیانی لە هەرێم 10 ملیار دۆلارە

964+

پێشەوا محەمەد

قەبارەی وەبەرهێنانی بیانی لە هەرێمی کوردستان 10 ملیار دۆلارە و بەپێی زانیارییەکانی دەستەی وەبەرهێنانی هەرێم، کۆمپانیای حەوت وڵاتی بیانی لە هەرێم وەبەرهێنان دەکەن.

ئەو کۆمپانیایانە هی هەریەکە لە وڵاتەکانی وەک تورکیا، ئێران، لوبنان، روسیا، ئیماڕات، ئەمریکا و چینن.

پشتیوان حەمەسەعید، بەڕێوەبەری گشتی لە دەستەی وەبەرهێنان بە 964ـی راگەیاند، کۆمپانیا تورکییەکان لە هەرێم لە ریزبەندی یەکەمی زۆرترین وەبەرهێناندان و لوبنانییەکانیش بە پلەی دووەم دێن.

وتیشی، “کۆمپانیا ئێرانییەکان کەمترین وەبەرهێنانی سەربەخۆیان لە هەرێم هەیە، کۆمپانیا تورکییەکان 17 پڕۆژەیان هەیە و لوبنانییەکانیش 10 پڕۆژەیان هەیە”.

بەپێی ئامارەکانی دەستەی وەبەرهێنان، لە ساڵی 2006ـەوە تا کۆتایی 2023 کۆمپانیا بیانییەکان 45 پڕۆژەی وەبەرهێنانیان بە سەرمایەی 10 ملیار دۆلار لە هەرێم جێبەجێ کردووە.

“جگە لەو پڕۆژانە، 29 پڕۆژەی تری هاوبەش لەنێوان کۆمپانیاکانی عێراق و بیانییەکان لە هەرێمی کوردستان مۆڵەتیان پێدراوە”، ئەوەش قسەی پشتیوان حەمەسەعیدە.

دەستەی وەبەرهێنان: قیستی یەکەکانی نیشتەجێبوون دەکەین ...

دەستەی وەبەرهێنان: قیستی یەکەکانی نیشتەجێبوون دەکەین بە دینار