زەوی بۆ دەفرۆشن

کفری 16 گەڕەکە و تەنیا شەشیان قیرتاو کراون

میلاد جەلال – کفری

کفری زیاتر لە سەدەیەکە قەزایە و ناوەندێکی گرنگی ناوچەکەیە، بەڵام لە کۆی 16 گەڕەک تەنیا شەش گەڕەکی قیرتاوکراوە، سەرۆکی شارەووانی قەزاکەش دەڵێت، قەیرانی دارایی دەستی بەستوون.

لە قەزای کفری 16 گەڕەک هەن و 10 گەڕەکی تائێستا قیرتاو و کۆنکرێت نەکراون.

عەلی خورشید، سەرۆکی شارەوانیی قەزای کفری بە 964ی وت، جگە لەو شەش گەڕەکەی کە قیرتاو کراون، شەش گەڕەکی ترمان ھەیە بڕیاری قیرتاوکردنیان بۆ دەرچووە، بەڵام بەھۆی قەیرانی دارایی و نەبوونی پارەوە لە بانک کارەکانیان راوەستاون.

بە قسەی سەرۆکی شارەوانی، چوار گەڕەکی دیکەی قەزاکە، بۆ پاش قیرتاوکردنی شەش گەڕەکەکە جێدە‌هێڵن، دواتر ئەو گەڕەکە تازانەش قیرتاو یان کۆنکرێت دەکەن.

بڕیاری فرۆشتنی زەویە نایابەکانی قەزای کفری دراوە، خەمڵاندنیان بۆ کراوە، بەم زووانە لە رێگەی تەندەرەوە دەیانفرۆشین و پارەکەی بۆ پرۆژەی قیرتاو و خزمەتگوزاریەکانی قەزاکە خەرج دەکرێت، عەلی خورشید وای وت.

پێداچوونەوە: ئەحمەد مستەفا