هەواڵی زیاتر
12ـەی ئامادەیی داواکارییان هەیە و بەفر و بارانیش بەڕێوەیە
+964
ژووری هەواڵ
نوێنەری قوتابیانی قۆناغی 12ـی سلێمانی ئەمڕۆ پێنجشەممە لەگەڵ وەزیری پەروەردە کۆدەبنەوە، یەکێک لە نوێنەرەکانیان دەڵێت، لە نزیکەوە داواکارییەکانیان بە وەزیر دەڵێن، بەهێز رێباز، یەکێک لە نوێنەرانی قوتابیانی قۆناغی 12 بە 964ـی راگەیاند، بەهۆی ئەوەی لە تاقیکردنەوەدان نوێنەرێکیان سەردانی وەزیری پەروەردە دەکات و داواکارییەکانی دەداتێ و گفتوگۆی لەگەڵ دەکات.
کارەبای سلێمانی وەزعی شڕە و پارەی مۆلیدە دیسان حەشردەکات نرخی ئەمپێڕێک کارەبای مۆلیدە لە سلێمانی بۆ مانگی رابردوو لەنێوان 13 هەزار و 500 دینار بۆ 14 هەزار و 500 دینار دیاری کراوە، جگە لەو مۆلیدانەی کارەبای زۆرتریان داوە.
شەپۆلێکی تری بەفر و باران لە رێگەیە و لە ئەم ئێواراوە جەوەکە تەواو دەگۆڕێت، بە پێی پێشبینییەکانی کەشوهەوا، ئاسمان لە کاتەکانی دوایی نیوەڕۆی ئەمڕۆ پێنجشەممە، نیمچە هەور دەبێت پاشان دەگۆڕێت بۆ هەوری تەواو، لە ئێوارەدا شەپۆلێکى باران و بەفر درێژ دەبێتەوە بۆ سەر بەشەکانى رۆژهەڵاتى هەرێم.