15 رۆژ ماوەیان هەیە

وەزارەتی دارایی بەدوای ئەوانەدا دەگەڕێ بێ مۆڵەت خوێندنیان تەواوکردووە

964+
ئەحمەد مستەفا

وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان، گشتاندنی ئاراستەی سەرجەم وەزارەت و دەستەکان کردووە، سەبارەت بە ناردنی زانیاری دەربارەی ئەو مامۆستا و فەرمانبەرانەی بێ مۆڵەت بروانامەیان بەدەستھێناوە.

وەزارەتی دارایی و ئابوری بە نوسراوی 1070، کە رۆژی 30.1.2024 واژۆی کراوە، گشتاندنێکی بۆ سەرجەم وەزارت و دەستەکان کردووە، کە ئەو زانیارییانەی لە دوو فۆرمی ھاوپێچدا ھاتوون، تا بەرواری 15.2.2024 و لەماوەی 15 رۆژدا پربکرێنەوە، و لە رێگای وەزارەتی پەیوەندی دار بنێرێتەوە بۆ وەزارەتی دارایی.

سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی بۆ 964: هێشتا پارەکە نەگەی...

سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی بۆ 964: هێشتا پارەکە نەگەیشتووە

مافپەرەر کامۆ خدر، ئەمڕۆ چوارشەممە ئەوەی بە 964 وت، “ھەر فەرمانبەرێک یان ھەر مامۆستایەک یان ھەر دامەزراوەیەکی حکومیی، کە ھەر بروانامەیەکی بەدەستھێناوە، لە ناوخۆی وڵات یان دەرەوەی وڵات تا ئێستا بۆی ھەژمار نەکراوە، بە پاساوی نەبوونی مۆڵەتی خوێندن ئاوا پێویستە ئەم فۆرمە پر بکاتەوە”.

وەزارەتەکە دوو فۆڕمی ناردووە، روونکردنەوەی لەسەر ئەوە داوا کە بۆ هەڵسەنگاندنی یاسایی، کارگێڕیی، دارایی و زانستییەوە هەڵبسەنگێندرێن، بە قسەی ئەو مافپەروەرە بێت، “پرکردنەوەی فۆرمەکە مانایی ئەوە ناگەیەنێت کە بروانامەکەیان بۆ ھەژمار دەکرێت، بەڵکو لیژنەیەکی وەزارەتی خوێندنی باڵا، دارایی و پلاندانان هەڵسەنگاندنی بۆ دەکەن و دواتر ئەنجامەکەی دەچێتەوە کۆبونەوەی ئەنجومەنی وەزیران”.

ئەوەشی وت، “ئەنجومەنی وەزیران دەیکاتە بریار و دواتر وەزارەتی دارایی و وەزارەتی خوێندنی باڵا، رێنمایی پێ دەردەکەن ئەو کات یەکلا دەبێتەوە کێ سوودمەندی ئەم هەنگاوە دەبێت”.

دەقی بڕیار و فۆڕمی زانیارییەکان: