دیمه‌نێكی كتێبه‌كانى سه‌عدوڵا په‌رۆش له‌ناو كتێبخانه‌ى گشتى هه‌ولێر... وێنه: بەڕێوەبەری گشتی رۆشنبیری و هونەری هەولێر
هۆڵێكی تایبه‌تی به‌ناو ده‌كرێت
كتێبخانه‌كه‌ى سه‌عدوڵا په‌رۆش پێشكه‌شی كتێبخانه‌ى گشتیى هه‌ولێر كرا
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
ئه‌مڕۆ ته‌واوى كتێبه‌كانى كتێبخانه‌كه‌ى نووسه‌ر و شاعیری كۆچكردوو “سه‌عدوڵا په‌رۆش” پێشكه‌شی كتێبخانه‌ى گشتى هه‌ولێر كرا و به‌ڕێوه‌به‌رى كتێبخانه‌ش ده‌ڵێت، له داهاتوودا هۆڵێكی تایبه‌تى به‌ناو ده‌كه‌ن.
سەعدوڵڵا سەعید مام شێخ، ناسراو به “سەعدوڵڵا پەرۆش” یه‌كێك له دیارترین نووسه‌ر و شاعیرانى هه‌ولێر و هه‌رێمی كوردستان، له‌ساڵى 1950 له‌هه‌ولێر له‌دایكبووه و خاوه‌نى چه‌ندین كتێب و دیوانى شیعری و نامیلكه‌یه له 29.10.2020 بەهۆى تووشبوونى به په‌تاى کۆرۆنا کۆچی دوایی کرد.
ناز فه‌له‌كه‌دین كاكه‌یی، به‌ڕێوه‌به‌رى كتێبخانه‌ى گشتیى هه‌ولێر به 964ـى وت، ئه‌مڕۆ له رێوڕەسمێکد له‌لایه‌ن خانه‌واده‌كه‌یه‌وه كتێبخانه‌كه‌ى شاعیری كۆچكردوو پێشكه‌شى كتێبخانه‌ی گشتی كرا.
وتیشی “ئێستا ره‌فه‌یه‌كمان له‌ناو كتێبخانه به‌ناوى سه‌عدوڵا په‌رۆش كردووه و له داهاتووش هه‌وڵده‌ده‌ین هۆڵێكی تایبه‌تى به‌ناو بكه‌ین”.
ئاماژه‌ى به‌وه‌ش كرد، ژماره‌ى ئه‌و كتێبانه‌ى كه پێشكه‌شیان كراوه زیاتر له هه‌زار كتێبی جۆراوجۆره به زمانه‌كانى كوردى، عه‌ره‌ب و ته‌واوى به‌رهه‌مه چاپكراوه‌كانى خۆیشی تێدایه.