خوان ئه‌نتۆنیۆ پیزی. فۆتۆ: X
راهێنەری بەحرێن:
“شێوازی خۆمان به‌سه‌ر ژاپۆندا ده‌سه‌پێنین”
964+
راهێنه‌ری هه‌ڵبژارده‌ی به‌حرێن هه‌ڕه‌شه له هه‌ڵبژارده‌ی ژاپۆن ده‌كات و ده‌ڵێت، شێوازی یاریكردنی خۆمان به‌سه‌ر ژاپۆنییه‌كاندا ده‌سه‌پێنین.
خوان ئه‌نتۆنیۆ پیزیی ئه‌رجه‌نتینی، راهێنه‌ری به‌حرێن ده‌ڵێت، یاریزانه‌كانی به‌حرێن توانای بردنه‌وه‌یان به‌سه‌ر ژاپۆندا هه‌یه.
وتیشی، گه‌شبینین به‌وه‌ی بردنه‌وه تۆمار بكه‌ین، هه‌رچه‌نده باش ده‌زانین رووبه‌رووی تیپێكی زۆر به‌هێز ده‌بینه‌وه، به‌ڵام هه‌وڵیش ده‌ده‌ین شێوازی یاریكردنی خۆمان به‌سه‌ر ژاپۆندا بسه‌پێنین.
ئەمڕۆ کاتژمێر 02:30 هەردوو هەڵبژاردەی بەحرێن و ژاپۆن لە قۆناغی 16ی جامی ئاسیا رووبەڕوو دەبنەوە.
به‌حرێن له قۆناغی كۆمه‌ڵه‌كان به پله‌ی یه‌كه‌م سه‌ركه‌وت، به‌ڵام ژاپۆن به پله‌ی دووه‌م سه‌ركه‌وت.