هەڵبژاردی ژاپۆن. فۆتۆ؛ ئاژانسەکان
ئەمڕۆ دوو یاریی هەیە
ئه‌مڕۆ قۆناغی 16ی جامی ئاسیا كۆتایی دێت
964+
ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه دوا دوو یاری له قۆناغی 16ی جامی ئاسیا دێنه ئه‌نجامدان و دوو تیپی دیكه ده‌گه‌نه قۆناغی هه‌شت.
له یاریی یه‌كه‌مدا هه‌ردوو هه‌ڵبژارده‌ی به‌حرێن و ژاپۆن رووبه‌ڕوو ده‌بنه‌وه و یارییه‌كه‌ش كاتژمێر 02:30 ده‌ستپێده‌كات.
له یاریی دووه‌میشدا هه‌ردوو هه‌ڵبژارده‌ی ئێران و سوریا كاتژمێر حه‌وتی ئێواره رووبه‌ڕوو ده‌بنه‌وه.
تا ئێستا هه‌ردوو هه‌ڵبژارده‌ی ژاپۆن و ئێران به‌ربژێری سه‌ره‌كین بۆ بردنه‌وه‌ی جامی ئاسیای ئه‌مجاره، به‌ڵام پاڵه‌وانیه‌تییه‌كه به‌ده‌ر نییه له سوپرایز و ئه‌نجامی چاوه‌ڕواننه‌كراو.
ئه‌و تیپانه‌شی كه گه‌یشتوونه‌ته قۆناغی هه‌شت ئه‌مانه‌ن، كۆریای باشوور، ئوردن، تاجیكستان، ئوستڕالیا، قه‌ته‌ڕ و ئۆزباكستان.