لە 750 دینارەوە بووە بە 500 دینار

هێڵێکی سلێمانی نرخی گواستنەوەی هەرزان کرد

964+

دیلان محەمەد جەزا – سلێمانی

هێڵێکی پاسی ناوشاری سلێمانی کرێی گواستنەوەی نەفەری لە 750 دینارەوە بۆ 500 دینار کەمکردەوە، سەندیکای شۆفێران دەڵێت، هەوڵ دەدەن سەرجەم هێڵەکان نرخەکانیان کەمبکەنەوە.

هێڵی پاسەکانی بەختیاریی تازە، کە 18 پاسن لە ئەمڕۆ چوارشەممەوە نرخەکانیان دابەزاندووە.

سیروان حامید، سەرپەرشتیاری هێڵی بەختیاریی تازە بە 964ـی وت، “خۆمان بە بەرپرسیار دەزانن بەرامبەر هاوڵاتیان، لەبەر خراپیی دۆخی هاوڵاتیان لە زۆرێک لە کاروانەکان چەندین هاوڵاتی سەردەکەون پارەیان پێ نییە”.

باسی لەوەش کرد، لە ناو شۆفێرانی هێڵەکەیاندا کۆبوونەتەوە و بڕیاریانداوە ئەو کەمکردنەوە لە نرخی گواستنەوەیاندا بکەن.

لە ناو شاری سلێمانیدا 1601 پاس هاتوچۆ بە دانیشتوانی گەڕەکەکانی سلێمانی دەکەن.

ئازاد ئەحمەد، سەرۆکی سەندیکای شۆفێران بە 964ـی راگەیاند، ماوەیەک لەمەوپێش ئاگاداری شۆفێرانی پاس کراوەتەوە نرخ داببەزێنن و هەندێکیان نرخیان دابەزاند بۆ 500 دینار.

بەپێی بەدواداچوونەکانی 964، بەشێک لەو هێڵی پاسانەی نرخەکانیان کەمکردەوە، دوای ماوەیەک نرخەکەیان وەک خۆیان لێکردەوە.

ئازاد ئەحمەد وتیشی، “دەمانەوێت نرخی پاس لە سەرجەم شاری سلێمانیدا داببەزێت و پاڵپشتی دابەزاندنی نرخ دەبین”.

پێداچوونەوە: پێشەوا محەمەد

داوا دەکرێت گەراجی پاسەکانی دارەسووتاوەکە لاببرێت

داوا دەکرێت گەراجی پاسەکانی دارەسووتاوەکە لاببرێت

داوا دەکرێت گەراجی پاسەکانی دارەسووتاوەکە لاببرێت

داوا دەکرێت گەراجی پاسەکانی دارەسووتاوەکە لاببرێت