كێشه‌ى ئاوى خواردنه‌وه‌یان نه‌ما
200 خێزانى شه‌قڵاوه و ناوچه‌ى پیشه‌سازى دڵیان داكه‌وت
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
ئاوى ده‌وروبه‌رى هه‌ولێر ده‌ڵێت، بیرێكى 120 مه‌تر قوڵیان له شه‌قڵاوه لێداوه، كه زیاتر له 200 خێزان و ناوچه‌ى پیشه‌سازى ئه‌و قه‌زایه لێى سوودمه‌ندن.
بیره‌كه، به بیری بەدیلی ژمارە 1 له گەڕەکی پیشەسازی لە سەنتەری قەزای شەقڵاوە ناسراوه و لەسەر بودجەی ئاسایی بەڕێوەبەراییەتی ئاوى ده‌وروبه‌رى هه‌ولێر به‌بڕى 13 ملیۆن و 150 هەزار دینار، جێبه‌جێكراوه.
ئه‌سكه‌نده‌ر مه‌جید عه‌زیز، به‌ڕێوه‌به‌رى فه‌رمانگه‌ى ئاوى شه‌قڵاوه به 964ـى وت، لێدانى ئه‌م بیره سودێكی زۆرى بۆ ئه‌م ماڵانه و ناوچه‌ى پیشه‌سازى هه‌یه چونكه پێشتر كێشه‌ى كه‌مى ئاویان هه‌بوو.
وتیشی “له سنوورى شه‌قڵاوه هێشتا پێویستمان به لێدانى بیر و جێبه‌جێكردنى پڕۆژه هه‌یه بۆ ئه‌وه‌ى كێشه‌ى ئاوى خواردنه‌وه به‌یه‌كجارى نه‌مێنێت”.
ئاماژه‌ى به‌وه‌كرد، له‌هه‌ردوو گوندى لاسه و میراوه كێشه و كه‌موكوڕى ئاویان هه‌یه بۆ گوندى میراوه ده‌رخسته‌ى پڕۆژه‌یه‌كی گه‌وره كراوه بۆ ئه‌وه‌ى له‌داهاتوودا جێبه‌جێ بكرێت.
سه‌باره‌ت به گوندى لاسهش وتى، به‌هۆى ئه‌وه‌ى ئه‌و گونده ئاوى ژێرزه‌وى كه‌مه بۆیه له پلاندایه له گوندى سپیگرهوه بیرى بۆ لێبدرێت و له‌رێگه‌ى حه‌وز و بۆرییه‌وه ئاوی بگه‌یه‌ندرێته ئه‌و گونده.
964 ده‌زانێت به‌شى زۆرى هاوبه‌شانى ئاوى خواردنه‌وه‌ى ناو سه‌نته‌رى شه‌قڵاوه سوود له پڕۆژه‌ى ئاوى قه‌ندیل وه‌رده‌گرن و له‌رێگه‌ى بۆرییه‌وه بۆیان راكێشراوه، به‌شێكی كه‌میشیان له‌رێگه‌ى بیره‌كانه‌وه ئاویان پێده‌درێت.