دیمەنێک لە ئەنجامدانی پرسە لە هەرێمی کوردستان _ وێنە: 964
لە رێگەی پرۆژەیەکەوە
لە دەربەندیخان نزیکەی 34 ملیۆن دینار بۆ خاوەن پرسەکان گەڕاوەتەوە
964+
توانا نەقی
چەند کەسێک لە دەربەندیخان دەنگی چەند قورئانخوێنێکیان تۆمارکردووە، لەگەڵ ئەوەشدا پێداویستیەکانی وەک سەماعە و “دیجەی”یان لەسەر ئەرکی خۆیان دابینکردووە و دەینێرن بۆ پرسەکان، ئەو کەسانە دەڵێن بەو هۆیەوە “34 ملیۆن دینارمان گەڕاندوەتەوە بۆ خاوەن پرسەکان”.
سلێمان محەمەد قایمقامی دەربەندیخان بە 964ـی وت، ئەوان لە پای ئەو خزمەتەی کە بە خەڵکی شارەکە و دەورووبەری دەیکەن، پێشوازی لێ کردوون و دەستخۆشییان لێکردوون.
وتیشی، پرۆژەکەی ئەو سێ کەسە ئێستا دەینێرن بۆ شارەکانی دیکەش و بەردەوامن لەسەر ئەو کارە، لە رێگەی پرۆژەکەیانەوە لە تەواوی ساڵی 2023 بڕی 33 ملیۆن و 800 هەزار دینار پارەیان گەڕاندووتەوە بۆ خاوەنی پرسەکان.
ئەگەر خاوەن پرسە بۆ پرسەکە قورئانخوێنێک بانگهێشت بکات ئەوە دەبێت بڕە پارەیەک بدات تا تەواوبوونی پرسەکەی، بەڵام ئەم پرۆژەیە بەدەنگی قورئانخوێنی کورد و خەڵکی ناوچەکە کە بۆیان تۆمار دەکەن پرسەکە بەڕێوە دەبەن.