تەنیا حاڵەتی گەرم دەبینن

کارمەندانی نەخۆشخانەی شێرەی نەقیب لە کەلار بایکۆتیان کرد

964+

میلاد جەلال – گەرمیان

پزیشک و کارمەندانی نەخۆشخانەی شەھید شێرەی نەقیب بۆ ژنان و منداڵبوون، لە ئەمڕۆ یەکشەممەوە بایکۆتی دەوامیان کردووە.

پەیامنێری 964 پەیوەندیکرد بە بەناز جەلیل بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی شەھید شێرەی نەقیب، تەنیا ئەوەندەیان وت قسە ناکەن لەسەر ئەو بابەتە.

سەرچاوەیەک لە نەخۆشخانەی شێرەی نەقیب نەیویست ناوی بھێنرێت بە 964ـی وت، “لە ئەمڕۆوە پزیشک و کارمەندانی نەخۆشخانەکە بایکۆتیان کردووە، جگە لە حاڵەتی گەرم ھیچ نەخۆشێکیتر نابینرێت”.

ئاماژەی بەوەشکرد، دواکەوتنی موچە ھۆکاری بایکۆتکردنی کارمەندەکانە، تەنیا چەند کارمەندێک وەک خەفەر لە نەخۆشخانەکەن بۆ حاڵەتەکانی لەدایکبوون و خوێنبەربوون.

پێداچوونەوە: توانا نەقی