سنووری تورکیا
بەفر هاتۆچوی لە دەروازەی سەرزێری پەکخست
+964
شڤان عەبدوڵا- زاخۆ
دەروازەی سەرزێری لە سنووری نێوان هەرێمی کوردستان و تورکیا بەهۆی بەفربارین داخرا.
دوای بارینی بەفرێکی زۆر لە ناوچە شاخاوییەکانی هەرێمی کوردستان، لە بەیانییەوە هاتۆچۆ لە نێوان کوردستان و تورکیا لە رێگەی دەروازەی سنووری گومرگیی سەرزێر لە ناحیەی کانی ماسێ وەستاوە.
عەبدولعەزیز بەرواری، فەرمانبەری پەیوەندییەکان لە دەروازەکە بە 964 وتی: لەبەر بارینی بەفرێکی زۆر ئێمە نەمانتوانی بچنە دەوام، بەڵام تیمەکانی شارەوانی ئێستا خەریکی کردنەوەی رێگاکەن و چاوەڕوان دەکرێت هەر ئەمڕۆ ریگاکە بکرێتەوە و هاتۆچو ئاسایی ببێتەوە.
پێداچوونەوە: ئەرسەلان عەبدوڵا