قۆناغی ئامادەکارییە

لە هەولێر پاڵەوانیەتی شەترەنج بەڕێوەدەچێت

964+

هێژا خەسرەو ـ هەولێر

بە سەرپەرشتی یانەی شەترەنجی مەلیک پاڵەوانیەتی شەترەنج بۆ 100 یاریزان لەسەرجەم تەمەنەکان و لەسەر هەردوو ئاستی کچان و کوڕان بەڕێوەچوو.

پاڵەوانیەتییەکە بە سیستمی رەیتینگ کرا و ماوەی دوو رۆژ دەخایەنێت، زۆربەی یاریزانانیش لە بەرزترین ئاستدا بوون.

دانەر جەمال، سەرۆکی یانەی شەترەنجی مەلیک بە 964ی وت: ئەم پاڵەوانیەتییە بۆ ئەوەیە یاریزانان لە یەک نزیکببنەوە، باشترین یاریزانەکان بەشدارن، دەمانەوێت سوود ببینن و لە پاڵەوانیەتییەکانیتردا ئەزموونیان هەبێت.

یانەی شەترەنجی مەلیک جگە لەم پاڵەوانیەتییە بەنیازە لە دوای ئەم هەنگاوە هەڵسەنگاندن بۆ یاریزانەکان بکات و لە پاڵەوانیەتییەکی نوێدا بەشدارییان پێبکات.

یانەیەکی نوێی شەترەنج لە هەولێر کرایەوە

یانەیەکی نوێی شەترەنج لە هەولێر کرایەوە