یه‌كێك له‌و تابلۆیانه‌ى كه به‌شێكی وێنه‌ى دوكانداره‌كانى تێدایه... وێنه: گوشتوگوزارى زاخۆ
نزیكه‌ى 300 دوكاندارن
زاخۆ دوكانداره دێرینه‌كانى له‌یاد ناكات
064+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
گه‌شتوگوزارى ئیداره‌ى زاخۆ، رێز له دوكانداره دێرینه‌كانى ده‌گرێت و بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش وێنه‌كانى كۆكردوونه‌ته‌وه له‌ناو چوارچێوه‌یه‌كی تابلۆییدا دایناون له بازاڕه كۆنه‌كه هه‌ڵیواسیوه.
چیا ئه‌مین، به‌ڕێوه‌به‌رى گشتیى گه‌شتوگوزارى ئیداره‌ى زاخۆ به 964ـى وت، له رێگه‌ى كۆكردنه‌وه‌ى وێنه‌ى دوكانداره دێرینه‌كان ده‌یانه‌وێت رێز له‌و كه‌سانه بگرن و له‌یادیان نه‌كه‌ن.
وتیشی “تا ئێستا 240 وێنه‌ى ئه‌و دوكاندرانه كۆكراونه‌ته‌وه و هه‌ڵواسراون و نزیكه‌ى 50 وێنه‌ى دیكه‌ش ماون كۆیان بكه‌ینه‌وه”.
ئاماژه‌ى به‌وه‌ش كرد له رێگه‌ى بیرهێنانه‌وه‌ى ئه‌م كه‌سایه‌تییانه، ره‌سانه‌یه‌تى بازاڕى كۆنى زاخۆش به‌رچاو ده‌خه‌نه‌وه.
به‌ڕێوه‌به‌رى گشتیى گه‌شتوگوزار، ئاشكراى كرد وێنه‌ى ئه‌و دوكاندارانه‌ى كۆكراونه‌ته‌وه بۆ ساڵانى 1920 تاوه‌كو 1990 ده‌گه‌ڕێته‌وه.
بازاڕى كۆنى زاخۆ، لە 150 دوکان پێکدێت، دەکەوێتە سەنتەری شار و مێژووەکەی بۆ 130 ساڵ لەمەوبەر دەگەڕێتەوە، به‌پێی سه‌رچاوه مێژووییه‌كان ئه‌م بازاڕه لەسەردەمی کۆندا بازاڕی موسڵمانان و جووەکان بووە.