چیتر ناچن بۆ بەغدا
سەنتەرى پێدانی ڤیزای چین له هه‌ولێر كرایه‌وه
964+
ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا
ئه‌مڕۆ له هه‌ولێر سەنتەرى پێدانی ڤیزای چین له ناو كونسڵخانه‌ی چین كرایه‌وه.
رێوڕه‌سمه‌كه به ئاماده‌بوونی پارێزگای هه‌ولێر و كونسوڵی چین و ژماره‌یه‌ك بازرگان و كه‌سایه‌تی له هه‌ولێر به‌ڕێوه‌چوو.
ئومێد خۆشناو پارێزگارى هەولێر به 964ی وت، “ئامانج له كردنه‌وه‌ی سه‌نته‌ره‌كه، ئاسانکارییە بۆ هاوڵاتییان، گەشتیاران و بازرگانان و وەبەرهێنەران، به لای ئێمه‌شه‌وه زۆر گرنگە”.
وتیشی، پێشتر دەبوو هاوڵاتیان بۆ وەرگرتنى ڤیزای چین سەردانى بەغدا یان ئیستەنبوڵ بکه‌ن، بەڵام ئێستا لە هەولێر و بە رێگەى ئۆنلاین دەتوانن ڤیزاكه وه‌ربگرن.
سەنتەری پێدانی ڤیزای چین ناوه‌ندێكی فه‌رمی ئەو وڵاتەیە و هاوڵاتییان و دانیشتووانى هەرێمى کوردستان ده‌توانن داواكاری وه‌رگرتنی ڤیزا پێشكه‌ش بكه‌ن.