داوایەکی دیکەیان هەیە

پاش نۆژەنکردنەوە کتێبخانەکەی گۆپتەپە کرایەوە

964+
عەزیز عەبدوڵا – گۆپتەپە

گوندی گۆپتەپە لە ناحیەی ئاغجەلەر کتێبخانەیەکی بچووکی هەیە، بەهۆی کۆنبوون و پێویستی نۆژەنکردنەوە، ساڵی رابردوو بە چەند قۆناغێک نوێکرایەوە ئەمڕۆ بەرپرس و خەڵکی خانەخوێ بە روویەکی نوێوە کردیانەوە.

کتێبخانەکە، لە سەر داوای (دەستەی ناساندن و بوژاندنەوەی گوندی گۆپتەپە)، لە ساڵی 2011 لەلایەن حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە دروستکرا، هەروەها لەسەر داواکاری گروپی را، لەساڵی 2023 دەست بە نۆژەنکراوەی کرا.

ئەمڕۆ چوارشەممە 24.1.2024 ئالان رەئوف، بەڕێوەبەری کتێبخانە گشتیی پارێزگای سلێمانی بە 964ی وت، کتێبخانەکە چەند سەرچاوەیەکی گرنگی خۆجێێ و گشتی تێدایە و رۆژە خەڵکی گوند یان ئەوانەی دەیانەوێت لەبارەی ئەرشیف و قوربانیدانی گوندی گۆپتەپە بزانن سەردانی کتیبخانەکە دەکەن.

گۆپتەپەییەکان دژ بە راوی ماسی گروپییان دروست کردووە

گۆپتەپەییەکان دژ بە راوی ماسی گروپییان دروست کردووە

بە قسەی ئەو بێت، کتێبخانەکە بووە بە ناوەندێکی رۆشنبیری و دەتوانرێ چالاکی گشتی تێدا ئەنجامبدرێت و بۆ کۆڕ و کۆوبونەوە سوود لە هۆڵی کتێبخانەکە وەربگیردرێت، وتیشی، “جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بڕیاری نۆژەنکردنەوەی داوە لە ئەمڕۆوە کراوەتەوە”.

هاوکاتی کردنەوەی کتێبخانەی گوندی گۆپتەپە، خوێنەران و کەسوکاری شەهیدانی گوندەکە داوایەکیان ئاڕاستەی قایمقامی قەزای چەمچەماڵ کرد، تاوەکو بتوانن وێنەی تەواوی شەهیدەکانی گوندی گۆپتەپە کۆبکرێنەوە، لە کتێبخانەکە بپارێزرێن و خەڵکیش بچن بۆ دیتنیان.

پێداچوونەوە: ئەحمەد مستەفا