رۆناڵدۆ پێکانی هەیە. فۆتۆ: یانەی نەسڕ
پارەی هاندەران دەدرێتەوە
رۆناڵدۆ چینییه‌كانی بێ هیوا كرد
964+
ئەرسەلان عەبدوڵا
كریستیانۆ له چین یاریی ناكات و هانده‌رانیش پاره‌ی خۆیان ده‌وێته‌وه.
گه‌شته‌كه‌ی كریستیانۆ رۆناڵدۆ و یانه‌ی نه‌سڕ بۆ چین شكستی هێنا و یانه‌كه ئه‌و دوو یارییه دۆستانه‌یه ناكات، كه بڕیار بوو له‌وێ ئه‌نجامی بده‌ن.
رۆناڵدۆ پێكانی هه‌یه و له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا داوای لێبوردنی له هانده‌رانی چینی كرد و خه‌مباری خۆی ده‌ربری.
هاوكات لیژنه‌ی رێكخستنی یارییه‌كان رایگه‌یاند، به‌هۆی ئه‌وه‌ی مه‌رجی هاتنی نه‌سڕ بۆ چین ئه‌وه‌بوو رۆناڵدۆش یاریی بكات، بۆیه یارییه‌كان هه‌ڵده‌وه‌شێنه‌وه و پاره‌ی بلیتی خه‌ڵكه‌كه‌ش ده‌درێته‌وه، كه پێشتر بلیتی یارییه‌كانیان كڕیبوو.
ئه‌مڕۆش به‌هۆی قه‌ره‌بالغی و هاتنی ژماره‌یه‌كی زۆری هانده‌ران، یه‌كه‌ی مه‌شقیی یانه‌ی نه‌سڕ هه‌ڵوه‌شایه‌وه.