ئێمباپێ. فۆتۆ: ئاژانسەکان
دوازانیاری
ئێمباپێ داوای درێسه‌كه‌ی مۆدریچ ده‌كات
964+
ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا
مێركاتۆی زستانه هێشتا كۆتایی نه‌هاتووه و هه‌واڵی گواستنه‌وه‌ی ئێمباپێ بۆ ریال مه‌دریدیش ئه‌بده‌یتی نوێی هاتووه.
رۆژنامه‌ی سپۆرتی كه‌ته‌لۆنی نووسیویه‌تی، ریال مه‌درید و ئێمباپێ رێككه‌وتوون، كه هاوینی داهاتوو یاریزانه‌كه روو له مه‌درید بكات، مه‌رجێكیشی ئه‌وه‌یه درێسی ژماره 10ی پێبدرێت، كه ئێستا لوكا مۆدریچ ده‌یپۆشێت.
به‌ڵام هه‌ر هه‌مان سه‌رچاوه ده‌ڵێت، ئێمباپێ هێشتا ئاماده‌یی هه‌یه له‌گه‌ڵ ئیداره‌ی پاریس سانجێرمان دابنیشێت و گوێ له ئۆفه‌ره‌كانیان بگرێت، بۆیه ئه‌گه‌ر گرێبه‌سته‌كه‌ی نوێكرده‌وه و نه‌چووه مه‌درید، ئه‌وا شتێكی ئاساییه و سوپرایز نابێت.
گرێبه‌ستی ئێمباپێ له هاوینی داهاتوو له‌گه‌ڵ پاریس كۆتایی دێت و ئه‌وكات بۆی هه‌یه بێ به‌رامبه‌ر بچێته یانه‌یه‌كی دیكه.