کەمی به‌رهه‌مى هۆكاره‌كه‌یه‌تى
له سلێمانى نرخى هه‌نگوین به‌رزبووه‌ته‌وه
964+
دیلان محەمەد جەزا
بە هۆی کەمبوونه‌وه‌ی بەرهەمی هەنگوین، ئەمساڵەوە نرخی لە بازاڕدا گران بووە، بۆ هەر کیلۆیەک لانیكه‌م 10 هەزار دینار گران بووە.
دڵشاد محەمەد لێپرسراوی هۆبەی هەنگی سلێمانی بە 964 وت، ئه‌مساڵ لە بازاڕدا بۆ هه‌ر كیلۆیه‌ك هه‌نگوین 10 تاوه‌كو 20 هەزار دینار چووەتە سەر نرخەکەی.
وتیشی “ساڵی 2022 لە سنوورى پارێزگای سلێمانیدا بەرهەمی هەنگوین نزیکەی 600 تۆن بوو، بەڵام ساڵی 2023 به‌رهه‌مه‌كه‌ى نەگەیشتووەتە 200 تۆن “.
ئەوەشی خستەڕوو، ساڵی رابردوو بەهۆی زۆری باران و درەنگ بارینیەوە هەڵاڵە کەم بوو، ئه‌مه‌ش وایكردووه بەرهەم کەم بێت.
کاروان قادر، فرۆشیاری هەنگوین له سلێمانى بە 964ـى وت، ئەمساڵ بەهۆی کەمی هەنگوینەوە، بەرهەم بە گرانتر لە چاو ساڵانی رابردوو دەگاتە دەستیان، ئەوانیش دەبێت بە گرانتر بیفرۆشن بە هاوڵاتیان.
وتیشی “ئەو هەنگوینەی ساڵی 2022 کیلۆی بە 45 بۆ 50 هەزار دینار بوو، ئێستا کیلۆی لە 65 هەزار دینار بەرەو سەرەوەیە”.
پێداچوونه‌وه: فه‌رهاد حه‌سه‌ن