مێژووەکەی بۆ کەی دەگەڕێتەوە؟

گۆڕستانێکی کۆن لە گوندێکی ئاکرێ دەرکەوت

+964

هیڤی دێوالی-دهۆک

بەهۆی بارانبارینی زۆر گؤرستانێکی کۆن لە گوندی گۆرانکێ سەر بە ناحیەی گردەسین لە قەزای ئاکرێ دۆزرایەوە.

بەپێی زانیارییەکانی 964، نزیکەی 10 گوڕ دەرکەوتوون، کە مێژوویان بۆ 100 ساڵ پێش ئێستا دەگەڕێتەوە   .

هیوا شەمال، بەڕێوەبەری شوێنەواری قەزای ئاکرێ بە 964ـى وت، دوای ئەوەی هاوڵاتییەکی گوندی گۆرانکی پەیوەندی پێوەکردین سەبارەت بە دەرکەوتنی چەند گۆڕێک، دەستبەجێ لیژنەیەکی شارەزامان پێکهێنا.

وتیشی، لیژنەکە دەستیان بە لێکوڵینەوە کرد و دەرکەوت گۆڕستانێکی کۆن دەرکەوتووە بەهۆی بارانبارین و لافاوەوە، ئەو گؤڕانە لەسەر رووباری گوندەکە دەرکەوتوون.

ئاماژە بەوەش کرد، پێویستە هەڵکەندنی خێرا ئەنجام بدرێت و زانیاری ورد لەسەر گۆڕەکان کۆبکرێتەوە.

964 دەزانێت، ئەو رووبارە تەنیا لە وەرزی زستاندا دروست دەبێت، لەگەڵ بارانبارینی زۆری چەندی رۆژی رابردوو، رووبارەکە دروست بووە و ساڵانە تاکو مانگی سێ ئەو رووبارە وشک نابێت.

پێداچوونەوە: ئەرسەلان عەبدوڵا

هەموو پۆندەکانی ئاکرێ سەررێژ بوون

هەموو پۆندەکانی ئاکرێ سەررێژ بوون