کریستیانۆ رۆناڵدۆ وێنە: ئاژانسەکان.
لەبارەی كاسیمێرۆ
کریستیانۆ رۆناڵدۆ داواکاری هەیە
964+
ئەرسەلان عەبدوڵا
كریستیانۆ رۆناڵدۆ داوای له ئیداره‌ی یانه‌ی نه‌سڕ كردووه، ئه‌م زستانه گرێبه‌ست له‌گه‌ڵ كاسیمێرۆی یاریزانی مانچێسته‌ر یونایتد بكه‌ن، كه پێشتر به‌یه‌كه‌وه له ریال مه‌درید یارییان كردووه و دۆست و هاوڕێی یه‌كترن.
تۆڕی فوت مێركاتۆ بڵاویكرده‌وه، كاسیمێرۆش پێی خۆشه روو له یانه‌ی نه‌سڕ بكات و خۆی له كورسی یه‌ده‌گی یانه‌ی مانچێسته‌ر رزگار بكات.
ئه‌م هه‌واڵه له كاتێكدایه، له یانه‌ی نه‌سڕ باس له رۆیشتنی یاریزان سیكۆ فۆفانا ده‌كرێت، ئاماژه به‌وه‌ش ده‌كرێت، كاسیمێرۆ شوێنی فۆفانا ده‌گرێته‌وه.
هاوینی رابردوو چه‌ند یانه‌یه‌كی سعودی هه‌وڵی گواستنه‌وه‌ی كاسیمێرۆی به‌ڕازیلییان دا، به‌ڵام سه‌ركه‌وتوو نه‌بوون.