حزب و لایەنەکان داوا دەکەن یەکشەممە قوتابخانەکان بکرێنەوە
راستە مامۆستایانی بازیان بایکۆتیان شکاند؟
+964
موحسین عومەر
لە کۆی 54 قوتابخانەی بازیان 31 بەڕێوەبەر لە بارەی شکاندنی بایکۆت یان بەردەوامبوونی، لەگەڵ جێگری بەڕێوەبەری گشتیی پەروەردەی سلێمانی، کۆبوونەوە.
دوێنێ چوارشەممە 17ی کانوونی دووەمی 2024 لە بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی سلێمانی بە سەرپەرشتی نەژاد عەبدوڵا، جێگری بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی، لەگەڵ 31 بەڕێوەبەری قوتابخانەکانی قەزای بازیان کۆبووەوە و لە بارەی بایکۆتی قوتابخانەکان قسە کراوە.
یەکێک لەو بەڕێوەبەرانەی بەشداربووە لە کۆبوونەوەکەدا، نەیویست ناوی خۆی ئاشکرا بکات، بە 964ی وت: ئێمە تەنیا ئامادەبووانی کۆبوونەوەکە بووین، بەڵام دواتر وەک ئەوە بڵاوکرایەوە کە بایکۆتمان شکاندووە، ئەمە دوورە لە راستییەوە، بەڵکو راستییەکە ئەوەیە لەلایەن هەموو حزب و لایەنەکانەوە فشارمان لەسەرە کە دەبێت یەکشەممە دەوام بکرێتەوە، لەولاشەوە مامۆستایان دەڵێن، یەکشەممە خۆپیشاندانێکی گەورە دەکەین و بایکۆت بەردەوامە، ئێمەی بەڕێوەبەران لەو نێوانە تێدماوین.