لە گوندێکی سنووری کەرکوک

هاوڵاتیەکی تەمەن 70 ساڵ لەناو ماڵەکەی خۆی کوژا

964+

کاروان ساڵحی – کەرکوک

هاوڵاتیەکی تەمەن 70ساڵ  لە نێو ماڵەکەی خۆی لە  گوندی سەقزلی لە سنووری کەرکوک کوژرا.

بەرە بەیانی ئەمڕۆ سێشەممە هاوڵاتیەک بە ناوی محەمەد رەزا لە دایک بووی ساڵی 1954 لە نێو ماڵەکەی خۆی کوژرا و هێزە ئەمنیەکان دەستیان بەلێکۆڵینەوە کردوە.

سەرچاوەیەکی ئەمنی لە شوێنی روداوەکە بە 964ــی وت، بە پێی لێکۆڵینەوەی سەرەتایی رووداوەکە دزی کردن بووە و بەدوای پارە و ئاڵتون گەڕاون چەند شوشەیەکی پەنجەرەی ماڵەکە شکێندراوە.

وتیشی، پێ دەچێت بە دەست خنکاندبێتیان ، لە ساتی رووداوەکە خێزان و منداڵەکانی لە ماڵ نەبوون ، سەرچاوەکە وتیشی لە پشتی ماڵەکەی کلێتەیەکی رەش فڕێدراوە و دۆزراوەتەوە.

زاوایەکی کوژراوەکە بە 964ی وت، روداوەکە دزی کردن بووە، ناوبراو کەسایەتیەکی دیاری ناوچەی شوان و گوندی سەقزلی بوە هیچ کێشەیەکی کۆمەڵایەتی نەبوو.

پێداچوونەوە: توانا نەقی