سەرۆكی هەرێم و سێ پارێزگار لە بەسرەن
+964
كوردستان ئەحمەد- هەولێر
نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان و پارێزگاری شارەکانی هەرێم، بەشدارییان لە ئاهەنگی کردنەوەی پاڵەوانیەتی جامی کەنداو کرد.
ئەمڕۆ هەینی شەشی کانونی دووەم، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان بە یاوەری حەمەی حەمەسەعید وەزیری رۆشنبیری، ئومێد خۆشناو پارێزگاری هەولێر، هەڤاڵ ئەبوبەکر پارێزگاری سلێمانی و عەلی تەتەر پارێزگاری دهۆک و شاکر سمۆ بەڕێوەبەری گشتی وەرزش و لاوان، بۆ بەشداری لە ئاهەنگی کردنەوەی جامی کەنداوی عەرەبی، گەیشتنە بەسرە.
جێی سەرنجە تەنیا ئازاد تۆفیق، پارێزگاری هەڵەبجە بەشداری لەو مەراسیمەدا نەکردووە.
بڕیارە جامی كەنداو لە شاری بەسرە بە بەشداری هەشت هەڵبژاردەی كەنداوی عەرەبی دەستپێبكات.
جامەكە بەسەر دوو كۆمەڵەدا دابەشبووە، كۆمەڵەی یەكەم، پێكدێت لە عێراق و سعودیە و عومان و یەمەن، كۆمەڵەی دووەمیش پێكدێت لە قەتەر و ئیمارات و بەحرەین و كوێت.وابڕیارە هەموو یارییەكان لە یاریگا نوێكەی بەسرە ئەنجامبدرێت