هونەرمەندێکی کەلاری دەیەوێت بچێتە گینسەوە
964- هونەر فارس – گەرمییان
لە تەمەنی ٥٢ ساڵیدایە و خەونی ئەوەیە بچێتە کتێبی گینسەوە، کارێکی دەست داوەتێ و پێشانگایەکی هەزار تابلۆیی بەناوی “لوتکەی هارمۆنی” دەکاتەوە و دەڵێت یەکەمجارە ئەو کارە دەکرێت، ئەو عەدنان عەبدولقادرە، هونەرمەندی شێوەکاری شاری کەلار.
عەدنان عەبدولقادر هەر لە منداڵییەوە حەزی لە وێنەکێشان بووە و پەیمانگای هونەرە جوانەکانیشی تەواو کردووە، تا ئێستا ٣٠ پێشانگای کردووەتەوە و لە بەشێکی زۆری پێشانگاکانی عێراق و هەرێمیشدا بەشداریی کردووە.
عەدنان عەبدولقادری هونەرمەند بە 964ڕاگەیاند: “ماوەی دوو ساڵە سەرقاڵی پڕۆژەی (لوتکەی هارمۆنی)م و پڕۆژەکە هەزار تابلۆ دەبێت و ٥٠٠ تابلۆ تەواو بووە و تەندروستیم بهێڵێت ساڵێک و شەش مانگی تر پڕۆژەکەم تەواو دەبێت.”
سەرجەم تابلۆکانی ئەو هونەرمەندە لە تابلۆیی رەنگین و لە کانفاز و بۆیەی زەیتی پێک هاتوون، دوای تەواوکردنی تابلۆکانی لە پێشانگایەکی گەورەی شێوەکاریدا نماییشیان دەکات.
“خەونی گەورەی من گەیشتنە بە کتێبی گینسی شکاندنی ڕیکۆردە جیهانییەکان، چونکە ئەو پێشانگایەی من یەکەمجارە لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست کارێکی وا بکرێت.” عەدنان عەبدولقادر وای وت.
964 ئەوەی بۆ ساغ نەبۆوە ئاخۆ پێشتر لە کتێبی گینیست هیچ ژمارەیەکی پێوانەیی لەو شێوەیە هەیە یا نا