کەشوهەوای 964
بەیانی تەم دەبێت
ئەمشەو شەپۆلی باران بارین کۆتایی دێت
964+
فەهمی نەبی
بەشی پێشبینی کەشناسی هەرێم دەڵێت، لەم شەوەوە ئیتر ئەو شەپۆلە باران و بەفرەی رووی لە ناوچەکەمان کردووە کۆتایی دێت و ئەمڕۆ پلەکانی گەرما تا سێ پلە بەرز دەبنەوە.
بەگوێرەی پێشینییەکان بەیانی ئەگەری دروستبوونی تەم هەیە لەشارەکانی هەرێم مەودای بینین کەمدەکاتەوە بۆ چوار تا شەش کیلۆمەتر.
ئەمڕۆ یەکشەممە کەش هەور دەبێت، لەگەڵ باران بارینی پچڕپچڕ لەهەندێ کاتدا، لەناوچە شاخاوییەکان بەفرێکی کەم لەسەر لووتکەی شاخەبەرزەکان و سنووریەکان دەبارێت.
لەسەنتەری پارێزگاکان ئەگەری نمە بارانێکی کەم هەیە، لەئێوارەدا ئاسمان دەگۆرێت بۆ نیمچە هەور و لەشەودا کاریگەری ئەم شەپۆلەی رووی لەناوچەکەمان کردووە کۆتایی دێت.
ئەمانە کەشی پێشبینیکراوی شارەکانی کوردستانە:
هەولێر: 12 پلەى سیلیزى
سلێمانی: 12 پلەى سیلیزى
دهۆک: 11 پلەى سیلیزى
کەرکووک: 13 پلەى سیلیزى
هەڵەبجە: 13 پلەى سیلیزى
زاخۆ: 11 پلەى سیلیزى
گەرمیان: 16 پلەى سیلیزى
حاجی ئۆمەران: 4 پلەى سیلیزى
سۆران: 9 پلەى سیلیزى