ده‌یان جوتیار لێی سووده‌مه‌ند ده‌بن

له‌ دوو گوندى گه‌رمیان زه‌وی‌ كشتوكاڵی به‌ناوى جوتیاران ده‌كرێن

964+

فه‌رهاد حه‌سه‌ن

كشتوكاڵى گه‌رمیان سه‌رقاڵى كاركردنه‌ بۆ “ته‌ملیك” تاپۆ كردنى زه‌وی كشتوكاڵی له‌سه‌ر ئه‌و جوتیارانه‌ى كه‌ پێشتر گرێبه‌ستى فه‌رمیان له‌گه‌ڵ حكومه‌ت هه‌بووه‌.

ته‌ملیككردنى زه‌ویه‌كان هه‌ر دوو گوندى به‌رلووت و به‌رده‌سوور ده‌گرێته‌وه‌ و به‌پێی نه‌خشه‌ى كشتوكاڵى گه‌رمیانیش ئه‌و زه‌ویه‌ كشتوكاڵیانه‌ ده‌كه‌ونه‌ كه‌رتى 116ـى به‌رلووت.

مه‌ریوان عه‌بدوڵا، به‌رپرسی به‌شی پلانى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى گشتى كشتوكاڵى گه‌رمیان به‌ 964 ـى وت، بڕیاری ته‌ملیككردنى ئه‌و زه‌ویانه‌ بۆ ساڵى 2008 ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ كه‌ له‌ وه‌زاره‌ته‌وه‌ ده‌رچووه‌، به‌ڵام به‌هۆى هه‌ندێك هۆكاره‌وه‌ راگیرا بوو.

وتیشی “به‌پێی بڕیاره‌كه‌ جوتیارانى پێنج گوندى گه‌رمیان سوودمه‌ند ده‌بن و هه‌ر جوتیارێكی به‌پێی ئه‌و گرێبه‌سته‌ى كه‌ هه‌یه‌تى زه‌ویه‌كه‌ى به‌ناو ده‌كرێت”.

به‌قسه‌ى ئه‌م به‌رپرسه‌ى كشتوكاڵ به‌شێك له‌ زه‌ویه‌كانى سێ گونده‌كه‌ى دیكه‌ى گه‌رمیان به‌ناوى جوتیاران كراون و به‌شێكیشیان ماوه‌ به‌ناو بكرێن.

بەڕێوەبەرایەتی گشتی کشتوکاڵی گەرمیان ئاگاداری سەرجەم جوتیارانی ئه‌م دوو گونده‌ى كردووه‌ته‌وه‌ كه‌ ده‌كه‌ونه‌ سه‌ر کـەرتی 116ـى بەرلـووت، كه‌ ئه‌مڕۆ یەکشەممە له‌ کـۆبـوونەوەیـەکدا رێنمایی تایبه‌تیان پێده‌درێت، به‌مه‌به‌ستى تەملیککردنی زەوی و زاره‌كانیان.

توێژینه‌وه‌ى كشتوكاڵى هه‌ولێر دارێكی نوێ بۆ سروشتى ك...

توێژینه‌وه‌ى كشتوكاڵى هه‌ولێر دارێكی نوێ بۆ سروشتى كوردستان زیاد ده‌كات