لە هەولێر باوکێک کچەکەی خۆی کوشت و هەڵهات

964+

هێمن بەکر – هەولێر

پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ هەینی، لە گەڕەکی موفتی هەولێر، باوکێک کچێکی خۆی کوشتووە و هەڵهاتووە، تاوەکو ئێستا دەستگیرنەکراوە.

کچەکە 15 ساڵان بووە و لەلایەن باوکیەوە لێیدراوە بەپێی وتەی کەسوکاری کچەکە کە بە پۆلیسیان وتووە.

وتوشیانە “باوکەکە مادەی هۆشبەر بەکاردەهێنێت”.

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی هەولێر لە راگەیەندراوێکدا دەشڵێت، رووداوەکە لە گەڕەکی موفتی بووە، تۆمەتبار دوای رووداوەکە هەڵاتووە و هەوڵەکانیان بەردەوامن بۆ دەستگیرکردنی.

پۆلیس باسی ئەوەیشی کردووە، تۆمەتبارەکە ناوی (ب.ف)یە و پێشتریش دەستگیرکراوە و بە کەفالەت ئازادکراوە.